عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێ شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
چاوی من دهمدهم ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا
بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه
په
رچهمی ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه
دا
به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شهبوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مهحبووبهم له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو
هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت، یا سینهشت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن:
له
علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته
هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه
دڵ
موشهببهک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه
یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه
لهحزهیێک و لهمحهیێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ
ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن
ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
«نالی» ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه دیوانی هه‌یه!